وەک سەدام وبەشار وخومەینی وزۆربەی دیکتاتۆرە هەژار کوژەکانی کێشەی دەرونی هەبوو.
زۆربەی کێشە دەرونییە قورسەکان، کێشەی دەرونی زگماکین.
بەکورتی نیشانەکانی(سامپتۆمی) کێشەی دەرونی جینیتیک، یان دەتوانین بڵێین: زگماکی
کێشەی دەرونی قورسی زگماکی: نیشانکانیان، یان سامتۆمەکانیان زۆرن.
سامتۆمە سەرەکییەکانی لەبەرەوە باس دەکەین. کێشەی دەرونی نەوشیروان هەڵمبژاردووە، تاخوێنەر بتوانێ فرەتر لەكێشەی دەرونی قوورس شارەزابێ. لەزانستی كێشەی دەرونیدا پێویستە مرۆڤی کورد شارەزای هەبێ،
تالەم رێگایەوە، بەقسەی کەسانێک فریو نەخۆن، کاتێک وەک سەرکردەیەکی مەزن خۆیان نمایش دەکەن.
سەرکردە ئەمرۆ لە دنیادا باوی نەماوە. چونکە لەم بارەیەوە، خەڵکی پیویست دەکات خۆی جڵەوی عەقڵی خۆی بگرێ، تێگەیشتن لەزانستی ئازادی بوون، بەتاکە کەسی ناکرێ وبەعەقڵکی کۆمەڵ گەلی نەبێ ئازادی نایەتەدی.
هەندێ لەنیشانەکان یان سامپتۆمەکانی کێشەی دەرونییە قورسەکان.
ئەمانەی خوا رەوەن:
یەکەم: بەپلەی یەکەم نیشانەی(یان سامپتۆمی) ترس.
نیشانە گرنگەکەیان ترسە: کەسەکانی کێشەی دەرونییان هەیە، لەناخ و دەرونیاندا هەمیشە هەست بەترس دەکەن، هەر بابەتێکیان بۆ برەخسێ هەستی ترس لایان دەهورژێنێ، دەترسن تا سنورێک لەترسا ئەگەر نەتوانن
کێشەدەرونیە کانیان کە هۆی ترسە بەترساندن وخەڵک کوشتن هێوریان نەکاتەوە، یان نەتوانێ کەس بکوژن، خۆیان دەکوژن. لەناخەوە دەترسن؛ ترسێکی خەیاڵی ووەهمیە. ترس لەناخیاندا ئازاریان ئەدەن. بۆ ئەوەی ئازاری دەرونیان کەم بکەنەوە بە ئازا وبەخیرەت خۆیان دەردەخەن. ترسی لای خاوەن کێشە دەرونییەکان، کاتێک بێ دەسەڵاتن، خۆیان یان خێزانەکانیان دەکوژن. تالەناخەوە خۆیان بەئازا وبەغیرەت دەرخەن. ترسی خەیاڵی
لەناخەوە ئازاری دەرونیان ئەدەن، بۆکەمکردنەوەی ئازارەکانیان زۆر کەرەت خۆیان بەئازا وبەغیرەت دەردەخەن. لەخۆرا تورەدەبن، بەدەنگی بەرز وبەباسی چەک ئەدوێن، دەسەڵاتدارەکانیان خەو بەکووشتنەوە دەبینن.
کەسەکانی کێشەی دەرونیان هەیە، دەرونیان ئازاریان ئەدەن، خەفەت دەخۆن، نازانن چی بکەن، روداوێک ئەدۆزنەوە، ئازاری دەرونیان پێکەم بکەنەوە، هەرکەسێکیان شک لێ بێ، ئەگەر دەسەڵاتی وەک نەوشیروانیان هەبێ، بۆ کەمکردنەوەی ئازارە دەرونیەکانیان، خەڵکی بێوەی ئەکەن بەدوژمنی خۆیان وئەیان کوژن. بەکوشتنی خەڵکی بێوەی تینوێتی ترسی کێشە دەرونییەکانیان ئاودەدەن.عەبدولی سوران پیاوێکی بێوەی بوو، ئەی کوژێ گوایە پارتییە. بەبێ دادگای کردنی ئەی کوژێ، بەسەدەهای وەک عەبدولی سوران دەکوژێ، خەڵکی بیتاوان بەبێ هۆ دەکوژن. نەوشیروان ئەگر دەسەڵات لەپشت نەبوایە، نەی دەتوانی خەڵکی بێ تاوان بکوژێ، بەپێچەوانەوە بۆ ئارام کردنەوەی کێشە دەرونییەکانی، ژن ومناڵەکانی خۆی ئەکوشتن.
شوعیەکانی پشت ئاشان، بەکۆمەڵێ کەسانی دەوروپشتی خواردەلەمیشی ٨٢ وکەسی ژن ومناڵ وبێ چەکی لێکوشتن، کە چ گوناحێکیان نە بوو، تەنیا کێشەیەکی دروست کراوی خۆی وهاورێکانی بوو، ناوی نا بوو، شەری ناو خۆ وشەری براکوژی. شوعییەکان هەرچەندە لەنەوشیروان تاوانبار ترن، تا چڵکاوەکەیان لێ نەبرن، تائەمرۆ ناوێرن نتق بکەن.
دووهام نیشانەی (سامپتۆمی) دەرونی قورس(پارانۆیاک):
چ کەس ناتوانێ لەگەڵیان هاورا نەبێ، هەرکەس هاورایان نەبێ، بەدوژمنی خۆیانی ئەزانێ، بەمەرجێ لەروی کۆمەڵایەتییەوە خۆیان لەنەوشیروان بەنزمتر بزانن، هەروەها لە حزوری مەزنیدا، چ کەسانێکی کۆمەڵگای ئاسای، نەتوانن قسە لە قسەیدا بکەن. ئەگەر نەیان کوژێ ئازارێکیان پێدەگەینێ.
هەموکەس گەر لە بەرامبەری وەڵامی قسەی بداتەوە، بەدژی خۆی دەزانێ وکەس ناتوانێ رەخنەی لێبگرێ. دەسەڵاتی گەر هەبوو، بۆی بلوێ لەسەر زەردەخەنەیەک کەسێک دەکوژێ، دەڵێ بۆ پێدەکەنی گاڵتە بەمن دەکەی، دەمانچەی لێ رادەکێشێ، تا مرۆڤەکە بەدەست وپێیدا بکەوێ ئەوکات رەنگە کەمێک هێور ببێتەوە. نەوشیروان بەم جۆرە رەوشتەی، ئازاری کێشە دەرونییەکانی کەم دەکردەوە.
سێهەم نیشانە قورسەکانی کێشەی دەرونی زگماکی،
جگەرەکێشانێکی زۆرە، تاسنوری جگەرە کێشان ئەیکوژێ، هەروەها کحول خواردنەوەیەکی زۆر، بەمەرجێ گەر بزانێ جگەرە، یان کحول ئەی کوژێ، ناتوانێ نەیکێشێ، یان نەیخواتەوە، جگەرە چونکە دەرمانی کێشەی دەرونی تێدایە، هەرهەمان دەرمانە کە، خستەخانە عەقڵییەکان بە نەخۆشە عەقڵێکانی ئەدەن. مێشکی هێمن دەکاتەوە وکێشەدەرونییەکانی سیست دەکات. هەر هەمان مادەیە ئەیکەن بەحەب ودەرمان بۆ ئەوانەی کێشەی دەرونیان هەیە، لەنەخۆشخانە عەقڵێکاندا ئەیدەن بەوانەی کێشەی دەرونی قوورسیان هەیە.
چوارهەم نیشانە قورسەکانی کێشەی دەرونی جینیتیک:
گفتی نارێک وپێک کردن ونەزانن لەکەسانی بەرامبەر یان گوێبگرن. نابەجێ گفت ئەکەن وگوێدەگرن.
گفتەکانیان زۆربەیان بێ هۆکارن، ئەمانجی دییاری کراویان نین. ئەمە کێشەیەکی دەرونی زۆر دیارە.
نەوشیروان من کتێب ونوسراوەکانی وبلگە نامەکانی خوێندوومەتەوە: لەروی زمانی کوردی ونوسینی کوردییەوە، بەزمانێک دەنوسێ کوردی نییە، نە ناو نە راناو، نەفرمان ونەکات وشوێن بەشێوەی گرامەری کوردی لە رستەدا جێگایانی کردبێتەوە. شێوە نوسینێکە جگە لە نەشارەزای زمانی نوسین ونەزانینی گفتوگۆ دەردەخەن، هەروەها کێشەیەکی دەرونی قورسی تێدایە، چونکە ناتوانی بەشێوەی ئاسای بدوێن یان بنوسن.
رستەیەکی نارێک وپێک ئەڵێ یان دەنوسێ، چ کەس ناتوانێ بزانێ ئامانجی لەنوسینەکەی یان لەگفتەکانی چ مەبەستیان هەیە.
بڵگە نامەیەکی زۆری نوسیوە، چ کەس ناتوانێ بزانێت، بۆ بەڵگە نامانەی نوسیوە وهۆکاریان چیە، تەنیا بەرگرییە لە خودی خۆی. بەمەرجێ یەکێ لە سامپتۆمە سەرەکییەکانی کێشەی دەرونی، لە خود بەرگرییە.
ناوی سامپتۆمەکە (خود بەرگرییە).
نوسین وقسەکردن تەنیا بەرگری لەخودی خۆ دەکات، بەمەرچێ بەبێ ئەوەی چ کەس تاوان باری کردبێ. کتێبەکەی کارەساتی هەکاری، چ نییە بەرگری لەخودی خۆی نەبێ. ١٢٠٠ پێشمەرگەی دێرینی بەکوشتدا، پاشان
بەکتێبەکەی(کارەساتی هەکاری) پاکانە لەخودی خۆی دەکات، چونکە نەخۆشی دەرونی هەیە، نەی ئەویست پێشمەرگەیەک هەبێ لەخۆی جێگای دیاریتربێت، هەمووانی بەکوشتدا، پاشان پاکانە بەکتێب لەهەڵوێستی خودی خۆی ئەکات. ئەمەیە پارانۆیاک، بەرگری لەخودی وپاکانە وچوون بەگژ خەڵکیدا بەبێ هۆیەکی گرنگ هەبێ.
پێنجەم سامپتۆمی، یان نیشانەی کێشەی دەرونیە قورسەکان:
- پرۆجەکسیێۆن، یان دەستە چەورەکەت بە مللی خەڵكی تردا بسوی.
نەوشیروان لە بەکرەجۆوە، یان لەساڵی ١٩٦٦ وە، داخی ئازارە دەرونییەکانی بەمللی مەلاییەکاندا دەسوێ. من بەرگری لەکەس ناکەم، مەلای وجەلالی وشوعی روسی، هەمووی هەر لە یەک سەبەتە ئەهاوم،
نەوشیروان بەڵام نمونەیەکی دیار وتەوقیتە بۆ بەیانی کێشەی دەرونی قورس.
بەکەسێک کێشەی دەرونی هەبێ گەر پێی بڵێت:
بۆ جگەرە دەکێشیت؟
لەوە ڵامدا، دەڵێ ئە فڵان کەس بۆ جگەرە دەکێشێ.
کێشەکە لەسەر خۆی لادەبا وبە مللی یەکێکی تردا دەیسوێ. ئەم رەفتار وقسەکردنە، یەکێکە لەسامپتۆمەکانی کێشەی دەرونییە قورسەکان.
کەسەکانی کێشە دەرونییە قورسەکانیان هەیە، ئاسودە ناژین، هەمیشە لە ناخەوە ئازار دەکێشن، گەر دەسەڵاتدارابن، قین لەخەڵکی بێ تاوان هەڵدەگرن، ئازارە دەرونییەکانیان بۆئەوەی بەحەبی کوشتن وئازاردانی خەڵکی کەم بکەنەوە.
بەدرۆی خواپەرستی ودرۆی کوردایەتی ومارکسی ودروست کردنی دوژمن وەهمی مەلای، تا بتوانێ شەر لەگەڵیان وەک حەب ودەرمانی هێمن کردنەوەی نەخۆشیە دەرونییەکانی بەکاریان بهێنێ.
یان خەڵکی درندە بەپاروویە نانێک بەکرێ بگرن بە ناوی کوردایەتییەوە، بەتەور خەڵکیان بۆ بکوژن.
نوسراوەکەم تەنیا ئاراستەی بیری نەوشیروان نییە، بگرە دەمەوێ خوێنەر گرنگی بەسێ بابەت بدەن.
١- زانستی پەروەردە.
٢- مێژووی عەقڵ ودەوڵەت ولەگەڵ فەلسەفە.
٣- زانستی سایکۆلۆجی، زانستی کێشەی دەرونی، لەکاتێکدا زانستی کێشەی دەرونی، پێک هاتووە لەزانستی پەروەردە وفەلسەفە.
سامپتۆمەکان زۆرن، بەلام من لێرەدا لەوە فرەتر ناتۆنم باسیان بکەم، چونکە لە خەتی نوسراو دەردەچێ، لەکتێبدا ئەگەر جێگای ببێتەوە

