ئەم بابەتەم لەسەر دیدارێکی کاناڵی رویداو نووی کە لگەڵ پاڵمانتار عەلی حەمەساڵح دیدارێک سازکرابوو پێشکەشکارەکەی دەوڵەتی وەک باوک ناو دەبرد و بە گشتی بووەتە نەریتێک لە زۆرێک لە کۆمەڵگا پاوانخوازەکان یان نیمچە دەسەڵاتخوازەکاندا، دەوڵەتمەداران و هاوەڵانی ئایدیۆلۆژییان هەوڵیان داوە وێنەیەکی پیاوسالاری دەوڵەت نیشان بدەن وشەی وەک "دەولەت باوکمانە " ، هەوڵیانداوە پەیوەندی نێوان حکومەت و گەل بگۆڕن بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری و قوربانیدەر و ملکەچی. لەم جۆرە هەلومەرجەدا، رۆشنبیران ئەرکێکی گرینگیان هەیە، ئەویش ئاشکراکردنی ئەم گوتارە و بنیاتنانەوەی هۆشیاری گشتی و دروستکردنی بەدیلێکی فیکری بۆی.
کاتێک حکومەت خۆی بە "باوک" ناودەبات، لە راستیدا پێگەی سیاسی خۆی دەگوازێتەوە بۆ پێگەی بەرپرس وخاوەن و هەموو شتێک. حکومەتێکی بە ئەم شێوازە هاوووڵاتی مرۆڤەکان وەک منداڵ یان ناپێگەیشتوو دەبینێت و بڕیاردان بۆ گەل بە مافیخۆی دەزانێت وهەر جورە رەخنەیەک بە بێ ڕێزی و ناڕەزایەتی بە بێ منەت ئاژاوەنانەوە دەبینێت.
حکومەتەکان لەبری ئەوەی خۆیان بە خزمەتکاری گەل بزانن، بە پێگەیەکی نزم سەیری خەلک دەکەن و بە گشتی خۆیان بە تەبەقەی ئەشراف و لە سەر گەل و هاووڵاتیەوە خۆیان دەبینن، لەم شێوە حکومەتانەدا یاس هیچ گرینگیەکی نییە بۆ دەولەداران وتەنیا بۆ گەل بەڕیوەدەچیت. لەم جۆرە دەوڵەتانە دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی بۆ پێکهاتەی کۆمەڵگا هەیە و گەل وردە وردە هێزی شیکاری و چالاکی سیاسییان لەدەست دەدەن بەرەو لاوازی ئیرادە دەجێت چون باوک باشتر دەزانێت و لەو کۆمەڵاگانەدا سەرکوت کردن شەرعیەتی پێدەدرێت و و لە لایەن کۆیلە و دەروێشی بەرپرسەکانەوە ئەو سەرکوتە بە ئەرکی خۆیان دەزانن و ستایش ئەو باوەکەیان دەکەن کە ئەمانەیان بەرهەم هێناوە، بۆیە حکومەتی باوک پێویستی بە دەنگ و ئیرادەی نامێنیت بڕیارەکان لە سەرەوە بۆ خوارەوە دەردەچن و بەشداریکردن دەبێتە شتێکی تەواو ڕەمزی.
لێرە ئەرکی عەلی حمەسالح و هاو بیرەکانی ئۆپۆزسیونە راستەقینەکان ئەوەیە بە زمانێکی شیکاری و راستیە دیکەوە بچنە ناو ئەو مەیدانەوە رخنە و گووتاریان و کرتدار لەبەرابەر وشەکانی وەک باوکی گەل رۆشین کەنەوە، ئەو وشانە تەنها بەرگێکن بۆ پاوانخوازی و نەهێشتنی بەرپرسیارێتی و بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانین، حکومەت باوک نییە، بەڵکو خزمەتکاری گەلە. دەبێ رۆشنبیر ئەڵتەرناتیڤیش دروست بکەن . ئەم ئەڵتەرناتیڤە گوتاری حکومەتێکی دیموکراسی و بەرپرسیار و شەفاف و لێپرسینەوەیە کە شەرعیەت لە دەنگی خەڵکەوە وەردەگرێت نەک لە هەڵوێستێکی باوکسالارییەوە. نیشانی بدەن کە ئێمە هاوولاتین نە مندالی حکومەت و هاوولاتی مافی چاودێریکردن و لێپرسینەوە لە حکومەت هەیە و حکومەت خزمەتکارمانە نە باوکمان.

