ئاسان سامان
ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ و چالاکیوانی سیاسی
لەدایکبووی ٦/١/١٩٩٨ لە شاری سلێمانی، وە لە ساڵی ٢٠٢٠ پێکەوە بە هۆکاری سیاسی ناچار بووە کوردستان جێبهێڵێت و بەرەو ئەورووپا بگوازرێت.
پڕۆفایل
لەدایکبووی ٦/١/١٩٩٨ لە شاری سلێمانی لەدایک بووم، ژیانێکی ئاساییم بەڕێکردووە تا ساڵی ٢٠٢٠ کە لەو کاتەدا باوکم بەهۆی کێشەیەکی لەگەڵ حیزبی تیرۆستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (PUK)، لە وڵاتی خۆم دەربەدەر بووم و تا لەکۆتادا باوکم زۆر بە دڕندانە تیرۆرکرا. وە ناچار بووم کوردستان و عێراق بەجێبێڵم و لە ئەوروپا نیشتەجێبم. لەوەتەی عێراقم بەجێهێشتووە هەمیشە لە لەبیری ئەوەدا بووم چۆن بتوانم ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاداران دەرەبخەم و هەوڵ بدەم یاسا بەرز بکرێت بە سەر ئەوانەی خۆیان لەسەر و یاساوە دەبینن. لەکۆتاییدا گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە پێویست بوو بێدەنگ نەبم و هەمیشە ڕاستییەکان بگەیەنم. ڕەنگە ئەنجامی هەوڵەکانمان خاوبێتەدی، بەڵام دڵنیام رۆژێک خۆری هیوا دوبارە هەڵدێت.
ڕۆژنامەنووسی و چالاکی
ئێستا چالاکوان و ڕۆژنامەنووسێکی سیاسی و سەربەخۆم و کار لەسەر دۆسییە گرنگەکان دەکەم، وەک ژنۆسایدکردنی گەلی کورد لە لایەن دوو پارتی دەسەڵادارەکانی هەرێم، گەندەڵی و بەتاڵبردنی سامان لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. هەروەها لێکۆڵەرەوەم و تیشک لەسەر تاریکترین هەڕەشەکان دەخەم—تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکان. ساڵانێک تەرخان کردووە بۆ بەدیهێنانی چیرۆکی ئەوانەی کە هەوڵ دەدرێت پەردە لەسەریان بکرێت. من بەدوای ئەو هێزانە دەگەڕێم، جا ڕژێمی سیاسی بێت، تاوانی ڕێکخراو بێت، یان هێزە توندڕەوەکان، بۆ ئەوەی ڕاستی بگات بە خەڵک، و بۆ ئەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا و لێپرسینەوە.
مێژوو
ژیانم تا ساڵی ٢٠٢٠ ئاسایی بوو. بەهۆی کێشەی سیاسی باوکم لەگەڵ هێزەکان، ناچار بووم عێراق و کوردستان جێبهێڵم و بگوازنمەوە بەرەو ئەورووپا. ئەم تەجربەە بوو هۆکاری لەبەرچاوگرتنی زۆر شت لەبارەی دەسەڵات، یاسا، و ڕاستگویی. ئەو چیرۆکی دەربەدەر بوونە لەسەرەتا بوو هۆی ئەوەی خۆم بە دەنگێکی سەربەخۆ بگەرەمە جێ، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بگات بۆ خەڵکی دیکە.
پلاندانان و بینینی داهاتوو
پلانی کاریم ئاسانە: بەردەوام بوون لە بەدیهێنانی ڕاستی بۆ کەسانی دابەزاندراو، چاوەڕوانبوون بۆ ڕێگریکردن لە تاوانبارانی سیاسی، هەوڵبەدان بۆ پاراستنی ئازادی ڕۆژنامەنووسی و چالاکوانی، و بەردەوامی لە چاکسازی و دەخستنی هەڕەشە و تاوانەکان لە .ناوچەکە
![]() |
| Asan Saman 2024 |
