Pro Blogger Templates

نهێنییە نەزانراوەکانی کۆبوونەوەکە..

بافڵ تاڵەبانی، چۆن لەبەردەم مەسعود بارزانیدا، چۆکی داداوە! 

تایبەت بە بژار

ئەم ھەواڵ و نوسینەی بڵاویدەکەینەوە، دڵنیاین لە ڕاستی و دروستییەکەی. ئەگەر یەکێتی توانی بیسەلمێنێت وانییە، با وتەبێژەکەیان بەفەرمی ڕوونکردنەوە لەسەر وتارەکەمان بدات.

*****

ڕۆژی ٢/٤ی ئەم مانگە،  بافڵ و قوباد تاڵەبانی برای بەھۆی نێچیروان بارزانییەوە، سەردانی مەسعود بارزانی-یان کردووە. لە سەردانەکەدا دوای نیو سەعات دانیشتن، نێچیروان و قوباد دانیشتنەکەیان بەجێھێشتووە و مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، بەتەنھا ماونەتەوە…!دیارە نێچیروان بارزانی زانیویەتی، بافڵ دەیەوێت بە خوڕەوشتە تایبەتییەکەی تەنھا قسە لەگەڵ مەسعود بارزانی بکات. یان دوور نییە، بافڵ پێشتر خۆی داوای لە نێچیروان کردبێت، بەتەنھا لەگەڵ مەسعود بارزانی جێی بھێڵن. 

 دوای ڕۆشتنی نێچیروان و قوباد. بافڵ چووەتە بەردەم مەسعود بەرزانی لەسەر ھەردوو چۆک بەرامبەری دانیشتووە و پەلاماری دەستیداوە ماچی بکات…! چەند جارێک بە مەسعود بارزانی وتووە: (بە زلە لێم بدەو سەری نەوی کردووە، کە لێی بدات…!). بەڵام مەسعود بارزانی لێینەداوە. 

هەروەها بافڵ وتویەتی: باوکم تۆی بە مامی من داناوە. بۆیە پێمخۆشە لێم بدەیت و ئامۆژگاریم بکەی.

دواجار،  مەسعود بارزانی، پێیووتوە: ھەستە بزانم چیت دەوێت؟ بۆچی لێت بدەم…! بافڵیش وتویەتی: بەڵێنت دەدەمێ، کە نزار ئامێدی دەھێنم بۆلای جەنابت و چۆنت بوێت بەقسەت بکات. 

بارزانیش پێیوتوە: زۆر جار بەڵێنت داوەو جێبەجێت نەکردوە! بۆیە پێویست ناکات نزار بھێنیت. بافڵ زۆر پاڕاوەتەوە تا بارزانی نزار قبوڵبکات بەکاندید. بەڵام ھەرسودی نەبووە. 

 مەسعود بارزانی پێشیوتوە: (من تەنھا پشتیوانی باوکتم بەڕاست زانییوە بۆ سەرۆک کۆمار. بەڵام سەرۆک کۆمارەکانی دوای باوکت، ھیچیانم پێ شایستە نەبووە. ئێستاش ئەگەر دەتەوێت کێشەی کاندیدی سەرۆک کۆمار چارەسەر بکەین. فەرموو با فوئاد حسێن و نزار بچنە ناو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی بەغداد. کامیان دەنگی زۆری ھێنا، با ئەو ببێت بە نوێنەری کورد بۆ سەرۆک کۆمار!). 

بافڵ تاڵەبانی-ش وتویەتی کاری وا ناکەم، چونکە دڵنیام نزار دەیدۆڕێنێت. 

لەبەرامبەریشدا، مەسعود بارزانی، وتویەتی: باشە با لەناو پەڕلەمانی عێراق خۆیان کاندید بکەن. 

هەروەها بافڵ تاڵەبانیش، وا وەڵامیداوەتەوە، کە: لە کۆبونەوەی ئاییندە وەڵامت دەدەمەوە..!

 ئەمەیە سیاسەتی شکستخواردوی بافڵ تاڵەبانی، بەرامبەر بە مەسعود بارزانی و پارتی. چاری لەبەردەمدا نەماوە، مەرایکردن نەبێت بۆ بارزانی، کەچی لێرەو لەوێ، درۆخانەکانی یەکێتی لەپەیج و ڕاگەیاندنەکاندا وای بڵاودەکەنەوە، گوایە: بافڵ توانیویەتی سەربەخۆیی یەکێتی بپارێزێت و پاشەکشە بە مەسعود بارزانی بکات. 

  ئەوەی گومانی لەم زانیارییانە ھەیە، چاوەڕوان بکات، ڕۆژگار دەریدەخات چەندە زانیارییەکانمان ڕاستە..


بابەتی دواتر بابەتی پێشتر