Pro Blogger Templates

بە ئەگەری زۆر نوری مالیکی واز لە پۆستی سەرۆک وەزیران دەهێنێت

 


بە ئەگەری زۆر نوری مالیکی واز لە پۆستی سەرۆک وەزیران دەهێنێت


بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (المدی) كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی كانوونی دووەمی 2026 بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە شێوازی (دیپلۆماسی) بۆچوونی ئەمەریكایان لە بارەی كاندیدكردنی نوری مالیكی بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیاندبوو كە ئەوان دژی دانانەوەی مالیكین.


بەپێی سەرچاوەكانی ڕۆژنامەكە، بەئەگەری زۆرەوە مالیكی پێش دەستنیشانكردنی لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت لە كێبڕكێی پۆستی سەرۆك وەزیران دەكشێتەوە، یاخود دوای دەستنیشانكردنی لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پۆزش دەهێنێتەوە و داوای لێبوردن دەكات كە ناتوانێت ئەركەكە جێبەجێ بكات و سەرۆك كۆماری عێراق كەسێكی دیكە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت دەستنیشان دەكات

بابەتی دواتر بابەتی پێشتر