هه‌موو گه‌نجێ له‌م سه‌رده‌می بێكاریه، حه‌زی له ئیشێكه داهاتی باشی هه‌بێ بۆ دابينكردنی پێویستیه‌كانی خۆی به‌زووترین كات.
من وه‌ك وێنه‌گرێكی چالاكی فیستیڤاڵ و بۆنه‌كان، خه‌وم به دامه‌زراندنه‌وه ئه‌بینی كه معیشهتم دابین بكه‌م، به‌هۆی دۆستێكمه‌وه دوو ساڵ لهمهوپێش بوومه وێنه‌گرێكی ستافه‌كه‌ی قوبادتاڵه‌بانی.
چیم بینی و چیم بیست؟!
قوباد تاڵه‌بانی زۆر عاشقی ئه‌م شتانه بوو:
- دیدار و سه‌ردانی باڵیۆز و نوێنه‌ری وڵاتان بۆ فرۆشتنی سه‌همی غاز و نه‌وتی تایبه‌تی خۆی و سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌كانیشی له‌و وڵاتانه.
- تهنیسقی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆ، كارئاسانی بۆیان بۆ وه‌رگرتنی سههم.
- دانانی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان بۆ داگیركردنی موڵكه گشتیه‌كان و كردنیان بهباڵهخانه و شوێنی تیجاری.
- په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێنانی داوده‌رمان، كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و ئۆتۆمبێل...بۆ قۆرغكردنیان.
- كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و جامیعه‌ی تایبه‌ت.
- دامه‌زراندنی كۆمپانیای ڤیزای وڵاتان كه داهاتهكی زۆرباشی هه‌یه.
- په‌یوه‌ندی و ڕێزگرتنێكی بێ پایان بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی و كادیره‌كانیان.
قوباد تالەبانی ڕقی له كێ بوو؟
- نوێنه‌رانی جوتیاران، خوێندكاران، مامۆستایان كه داوای موچه و پاشه‌كه‌وته‌كانیان بكه‌نه‌وه.
- بڕینی بودجه‌ی هه‌ر ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نی و رۆشنبیری كه كوتله‌ی خۆی نه‌بن.
- چاره‌ی نه‌خۆشخانه و زانكۆكانی نه‌ئه‌ویست چونكه له‌جیاتی داهات، داوای مه‌سروفاتیان ئه‌كرد.
- حساب نه‌كردن بۆ هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه چه‌ند جار گوێم لێ بووه كه بێزی نایه‌ت بچێ رۆژێكیش له مه‌كته‌ب سیاسی بێت.
- له‌سه‌ر براكه‌ی ئه‌یوت باوكم هه‌موو جارێ وتویه‌تی كوڕێكی شیرین و كه‌رێكم هه‌یه.
- كوێر بوایه ڕێكخراوه خێرخوازی و مه‌ده‌نیه‌كانی نه‌بینیایه به عه‌تای سكرتێری ئه‌وت به‌قسه‌ی خۆش پولیان پێوه‌بنێ.
ئه‌مانه مشتێكن له‌خه‌رواری گه‌نده‌ڵی و پارهخۆریهكانی قوباد تاڵه‌بانی، بۆیه دوای ده ساڵ حكومڕانی... پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌ت گوزاری نیه شانازی پێوه بكات چونكه هه‌ر مه‌شغوڵی ئه‌وه بوو كه به‌و ده ساڵه به‌قه‌ت سی ساڵی مه‌سرور بارزانی بدزێ!.

