Pro Blogger Templates

تیۆری مێگەل

زۆرترین شت کە « مێگەل» ڕقی لێیەتی ئەو مرۆڤەیە کەبە شێوەیەکی جیاوازتر لەوانیتر بیر دەکاتەوە لە ڕاستیدا ئەوان ڕقیان لە بۆچوون و رایەکەی نییە، ئەوەندەی ڕقیان لەو ئازایەتی و جوورئەتەیە کە ئەم تاکە هەیەتی . لەوەی بیردەکاتەوە جیاوازبێت لەوانی تر ، وە بەهێزتر دەردەکەوێت.
مێگەل ڕقی لەجیاوازیە چونکە هۆکاری نامۆ بوون ئاشکرا دەکات .

تیۆری مێگەل و هەڵبژرادن ….
ڕەتکردنەوەی یان لێسەندنەوەی متمانەی سیاسی ڕووی نەداوە … ڕوونادات و پێشبینی ناکرێت ڕووبدات ، لەکاتێکدا خودی سستەمە سیاسی و ئابوورییەکە وەک گەورەترین تاوانکاری کۆمەڵایەتی لەلایەن بەشە زۆرەکەی قسەزۆری- کردار کەم . تەماشا دەکرێت لەهەرێمی کوردستان ، پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە بۆچی ئازادی نیە لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن یاخود حیزبی ئۆپۆزسیۆن دەچەوسێندرێتەوە لە قەبارەکەی خۆی بچوک دەکرێتەوە بە تێروانینی زۆربەی کەسانی شارەزا لەم بارەیەوە یەک ڕاوبۆچونیان هەیە لەسەر هەڵبژاردن ئەوەیش ساختەکردنی هەڵبژاردن یان دیزاینکردنی پێشوەختە لەلایەن دەولەتانی دراوسێ بۆ حیزبی دەستەلاتداری پارتی و یەکێتی .

دەستی دەرەکی و ناوەکی لەهەڵبژرادن رۆڵیکی سەرەکی هەیە بۆ زیادکردنی کورسیە ساغتەکانی ئەم دووحیزبە . هەر لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٩١ کە هەڵبژاردن ئەنجامدرا پارتی و یەکێتی دەستیان بەهەڵبژاردنی تەزویر لەیەکتر دەستپێکرد .

کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە سالی ١٩٩٢پێکهێنا لەو کاتەوە رێژەی دەنگەکانیان رووی لەکەمی کردوە هەرگیز بەرەو هەڵکشان نەرۆیشت ژمارەی دەنگەکانیان هەر بەرەو کەمی ڕۆیشتوە ، بۆیە دەستیان کرد بە دیزاین کردنی هەڵبژاردن .
کورسیەکانیان دابەشکرد لەنێوان زۆنی (زەرد و سەوز) هیچ کات لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرای هەڵبژرادنەکان گازندەیان نەبوو جگە لە حیزبەکانی ئۆپزسیۆن گازندەی زۆریان کردوە لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن وە سکالایان تۆمارکردوە بەلام هیچ کەس و لایەنێک گوێی بۆ نەگرتون ئەوەش دەرخەری ئەو راستەیە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەربەخۆنین سەربە دەستەلاتن لەژێر هەژموونی حیزبدا کار دەکەن .

بەداخەوە هیچ یاسایەک نییە بۆ رێکخستنی کاروباری کۆمسیۆن دوور لەدەستەلاتی حیزب و شەخس مخابن ئەوە نابینین چونکە بەرپرسەکانی کۆمیسۆن و کارمەندەکانیش خێڵەکیانە بیردەکەنەوە لە مەسەلەی هەڵبژاردن.

جا لێرەوە تەنها هاولاتی باجەگەورەکە دەدات چونکە ئەوە کەسی دەیەوێت دەنگی پێ بدات بەربژێری ئەوە لەسەرکاغەز و لەپشتی کابینە کارتۆنەکە دەنگی بە دلخوازی خۆی دەدات بەلام لەکاتی فەرزکردنی دەنگی کاندیدەکان وە حیزبەکان سەیردەکات بەربژێرەکەی دەرنەچون ئەوە کارئاسانی بۆ دەستەلاتی پارتی ویەکێتی دەکات لە ساردکردنەوەی خەڵکی لە بەژداریکردن لە هەڵبژاردن .

بەلام رای زۆرینە وایە بەشداری کردنی هاولاتیان بەرێژەیەکی زۆر گورزێکی گەورە لەدەستەلات دەدات هەر ئەوەش بکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی باشترە بۆئەوەی دەستەلات سزابدەن ، دەنگەکەی تۆ دەتوانیت گۆرانکاری گەرورە لەئەنجامدانی هەڵبژران بێتە ئاراوە وە گۆرانکاری لە وەلاتەکەمان بێتە کایەوە بۆیە دەنگی تۆ ئەهمیەتی خۆی هەیە .

 

بابەتی دواتر بابەتی پێشتر