ئەمڕۆ لە شاری مانچستەر لە بەرواری ١/٩/٢٠٢٥ وەک ئەندامانوو چالاکوانانی ڕێکخراوی داکۆک هەستاین بە سازدانی ئەم گردبوونەوەیە، لە ئیدانەکردنوو سووکوو ڕسواکردنی خیانەتکارانی ٣١ ی ئاب کە پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەتی بەعسی دیکتاتۆری هێنایە هەوڵێر بۆ لە ناوبردنی یەکێتی، وە بە هێز کردنی دەسەڵاتی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا، وە هەروەها هەستاین بە ئیدانە کردنوو دژایەتی کردنی هەمان کارەساتوو خیانەتێکی هاو وێنە کە لە ٢١ ی ئاب هێزە میلیشیاکانی بافڵ جەلال تاڵە بانی بە شێوازێکی زۆر دڕندانە هەڵیان کوتایە سەر هۆتێل لالە زار کە بارەگای لاهور جەنگی و هێزە میلیشیاکەی بوو ، جێگەی باسە بەبەر چاو تەواوی جیهانەوە قەتڵو عامی کوڕی فەقیرو هەژاریان کردوو وێران کارییەکی زۆریان درووست کرد، وە خۆ شیان هەردوو ئامۆزاکە بافڵ و لاهور بە سەلامەت لێی دەرچوون، بڕووخێ گەندەڵ بڕووخێ یەکێتی
و پارتی خیانەتکاری دیکتاتۆری دزوو گەندەڵ.




